ژانی گەل
نووسەر:
ئیبراهیم ئەحمەد
پوختە :
له نیسانی ١٩٥٦ دا، دەستم کرد به نووسینی ئەم داستانه. کۆسپی هەره گەورەی ڕێگەم ئەوه بوو چۆن وا بکەم له چنگ سانسۆری رژێمی نۆکەری و کۆنەپەرستی نووری سەعید ڕزگاری بکەم و بیگەیێنمه دەست خوێنەوارانی کوردی. بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم کۆسپەدا ڕێگا کۆنەکەم گرتەبەر ڕێگەی شوێنەونی و شاردنەوەی زەمین و زەمانی داستانەکه و دەرنەخستنی ناو و ڕەگەز و نەتەوەی قارەمانەکانی. بەڵام ئەوی ڕاست بێ تا من به کاوەخو لێ بوومەوه مەرگی شێخ مەحموودی گەوره و هەڵکوتانه نامەردانەکەی سەر میسری بەسەرداهات له تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ دا حکوومەت ئەویانی کرد به بەهانەی کوشتن و گرتنی خەڵکی سلێمانی و ئەمیشیانی کرده بەهانەی دامەزراندنەوەی حوکمی عورفی له سەرانسەری عیراقا، بۆ ڕاونان و گرتن و ئازاردانی ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران. منیش لە پریشکی ڕزگارم نەبوو. دوای گیرانی خۆم، ماڵەوە کەوتبوونە شاردنەوەی کەل و پەل و نووسین و کتێبەکانم، هەربەستەیەکیان لە شوێنێ شاردبووەوە و هەر باوڵەیان بۆ لایەک ڕەوانە کردبوو. کەزوڵم و زۆر نەختێ تەمی ڕەوییەوه و بەرەبەره کەوتمه وه سەروکاری شتەکانم، هەندێ نووسین و کتێبم هەر بۆ نەدۆزرایەوه. لام وایه ئەو کەسانەی لامان دانابوون ترس زۆری بۆ هێنابوون، سووتاندبوویان. لام وا بوو ئەم داستانەیش یەکێکه لەوانه. زۆر هەوڵم دا سەرله نوێ بینووسمەوه، بۆم نەکرا تا پێرار له ناکاو هاورێیەک باوڵێ کتێبی بۆ هێنامەوه، دیم داستانه بۆرینی تیایه.
بەینێ لەمەوبەر که بنەماڵەی ڕزگاری داوای داستانێکیان لێ کردم، دامنا کە بەپێی تەمەنیان بڵاویان بکەمەوه جگه لەو داستانەی له ١٩٣٤ دا نوسیبوومه و لام وایه جارێ کاتی بڵاوکردنەوەی نەهاتووه. نەک هەر ئەمه، واشم پەسند کرد که هیچ دەستکارییەکی ئەوتۆی نەکەم، که شێوەوتام و بۆن و بەرامەی سەردەمی نووسینەکەی لێ دوور خاتەوه. بۆیه وا وەكوو له ١٩٥٦ دا نووسراوه داستانی هیوا، یا ژانی گەل پێشکەش به خوێندەوارانی ڕزگاری ئەکەم. هیوام هەیه بە دڵیان بێ.
١٩٦٩/٦/٢٠
یادداشتی گشتی :
ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ١٩٦٩ دا لە گۆڤاری ڕزگاریدا بڵاوکروەتەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٧١ دا لە لایەن کەماڵ فوئادەوە لە سلێمانی لە چاپ دراوە.
لە ساڵی ٢٠٢١ یش بە هەوڵی بوار نوورەدین لە گەڵ هەموو بەرهەمەکانی ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکراوەتەوە.
بۆ داگرتنی کتێب دەبێ لە ماڵپەر کتێبنامە ببی بە ئەندام و داخڵ بیت
ڕاکان:
وەڵام بە:
» بەس ڕا و بۆچونی سەبارەت بە دەقی ئەم لاپەڕە پیشان دەدرێت
جۆری کتێب :
چیرۆک
وەشانگە :
Ibrahim Ahmed Foundation
زنجیرە :
بەرهەمەکانی ئیبراهیم ئەحمەد
ساڵی وەشاندن :
2021
ژمارەی لاپەڕەکان :
255
قەبارەی کتێب :
وەزیری
ژمارەی پۆل :
PK
نیشانەی دانەر :
A
زمانی ئەم بەرهەمە :
کوردی
زمانی بەرهەمی سەرەکی :
کوردی