ابراهیم احمد
ئيبراهيم ئەحمەد فەتاح مستەفا، پاریزەر و مافناس، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووس، شاعێر و چیروکنووسێکی هەڵکەوتووی کورد ١٩١٤/٣/٦ له سلێمانی لەدایک بوو. باوکی دوستی نزیکی شێخ مەحموود بوو و ڕەمزیی مامیشی ئەفسەری سوپای عوسمانی بوو.
ئیبراهیم خراوەته حوجره و پاشان قوتابخانه تا پۆلی دووی ناوەندی له سلێمانی خوێندووە. پولەکانی سێی ناوەندی و دوو پۆلی لقی ئەدەبیی ئامادەیی و کولیجی حقووقی ۱۹۳۷ له بەغدا تەواو کردووه. مامی زۆر کاری تێ کردووه و له خوێندنیشدا هاوکاری سەرەکی بووه.
له زانکوی بەغدا سالی ۱۹۳۷ به هاوکاریی چەند لاوێکی کورد ناميلكەي الأكراد والعربی به زمانی عورەبی بڵاوکردووەتەوە
کتیبەکه به زیرەکی و وریایی نووسراوه به شیوەیەک باسی مافی نەتەوەکانی عیراقی کردووه که شایانی وەرگرتن بێت. چەند بابەتێکی وڕۆژاندووه که لەو سەردەمەدا سەرکێشی بوون. باسی مافی چارەی خۆنووسینی کوردیشی تێدا كراوه. ئەمەیش دەنگویەکی زۆری ناوەتەوە. دواتر قەدەغه کراوه و ئیبراهیم دراوەتە دادگا.
لەگەل چەند هاورێیەکیدا سەرەتای ساڵانی سی سەدەی ڕابوردوو کومەڵی لاوانی کوردیان له بەغدا پێک هێناوه و هەردوو بڵاوکراوەی یادگاری (لاوان و دیاریی لاوان) یان دەرکردووه.
تەمەنی هەژده ساڵ بووه که له ڕۆژنامەی (ژیان) دا بابەتی بڵاوکردووەتەوه هاورێی نزیکی فایەق بێکەس و گۆران بووه.
ساڵی ۱۹۳۹ به پشتیوانیی کوردێکی فەیلی "محەممەد باشقه" (۱۸۹۰ - ۱۹۸۰) که بەرێوه بەری نووسینی موتەسەریفیتیی سلێمانی بووه، مۆڵەتی گۆڤاری گەلاوێژی وەرگرتووه سەرەتا زۆربەی کاروباری گۆڤارەکەی بەتەنیا ڕاپەڕاندووه. ساڵی ١٩٤٢ ناچار کراوه وەكوو حاكم، لەشاری هەولێر دابمەزرێ و ئەوەندەی پێ نەچووه بۆ هەڵەبجه گوازراوەتەوه. پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ رووناکبیرانی ئەو دوو شارەدا هەبووه. میری تەنگی پێ هەڵچنیوه. لە ئابی ١٩٤٤ ناچار کراوه و وازى له حاكمى هێناوه. پاشان بو سلێمانی گەراوەتەوە و کاری پارێزەریی کردووه. عەلادین سەجادی (۱۹۱٥ (۱۹۸۴) له ساڵی دووەم به دواوه هاوکاری سەرکی گۆڤاره که و سەروکی نووسین بووه که تا ئابی ١٩٤٩، ١١٦ ژمارەی به ۹۹ بەرگ لێ بڵاوبووەتەوه.
کتابها ابراهیم احمد :
عنوان کتاب | سال انتشار | بازدید |
---|---|---|
یادگار و هیوا | 2021 | 54 |
ژانی گەل | 2021 | 47 |
کورد و عەرەب | 2021 | 51 |
دڕک و گوڵ (سێ بەش) | 2021 | 35 |
هەرزەکاری | 2021 | 34 |