پرسیارە گشتییەکان

لەوانەیە بۆ تۆش پرسیار بێت. بۆ شارەزایی زیاتر، سەرنجی وەڵامەکان بدە.

پرسیارە گشتییەکان
١-کاری ئەم پلەتفۆرمە چییە؟
ئەم پلەتفۆرمە نەرمەواڵە (سیستم) یەکی ئەلکترۆنییە. بۆ جێبەجێکردن، ڕێکخستن و ڕادەست کردنی زانیاریی بەرهەمە زانستییەکان دانراوە. هەر ڕێکخراوەێکی کولتووری وەک کتێبخانە، وەشانگە، زانکۆ، مۆزەخانە، هتد. دەتوانێ لە ڕێگەی بە کار هێنانی ئەم سیستمەوە، هەمو زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە کتێبەکانەوە بە شێوەی یەکپارچە لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆی بخاتە بەردەست کۆمەڵگا.

٢-مەبەست لە پلەتفۆرم چییە؟
پلەتفۆرم نەرمەواڵە یان سیستمێکی ئەلکترۆنییە بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ئەرکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکی تایبەت دانراوە. لێرەدا ئەم پلەتفۆرمی کتێبخانە بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئەرکەکانی پێکهاتەی کتێبخانەکانی ناوەندە کولتوورییەکان پێش بینی کراوە.

٣- ئەرکەکانی کتێبخانە کامەن؟
بە گشتی ئەرکەکانی کتێبخانە بریتییە لە کۆکردنەوە و تۆمارکردنی زانیاریی کتێبەکان،  ڕێکخستن و پۆلێن کردن، بەردەست خستنی زانیارییەکان، ئیزنی گەڕان و دۆزینەوەی زانیاریی جۆراوجۆر سەبارەت بە بەرهەمەکان. ڕێکخستنی کاری ئەمانەتی سەرچاوە بە بەردەنگ، ئیدارەی فەرمانبەران و هتد.

٤-ڕێکخراوەکان چۆن ئەتوانن ئەم پلەتفۆرمە بۆ کتێبخانەی خۆیان دامەزرێنن؟
بە ناردنی داواکاری لە ڕێگەی بەشی "پەیوەندی"یەوە دەتوانن داوی دامەزراندنی پلەتفۆرمەکە بکەن. دوای ڕاوێژ و گرێبەست سیستمەکە دادەمەزرێت.

٥- جگە لە دامەزراندنی سیستمەکە، چە خزمەتگزاریەکی ترتان هەیە؟
خزمەتگوزارییەکان ئێمە دوای دامزراندن بریتییە لە ڕاهێنانی فەرمانبەران و پشتیوانی و ڕاوێژی بەردەوام. واتە ئێمە بەردەوام لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان لەگەڵتانین.

گەر پرسیاری ترتان هەیە، تکایە لە بەشی "ڕاکان" لە خواری ئەم لاپەڕەدا، فۆرمەکە پڕ بکەوە و پرسیارەکەمان بۆ ڕەوانە بفەرمون. 

سپاس بۆ هاوفکریتان 

ڕاکان:
وەڵام بە:
» بەس ڕا و بۆچونی سەبارەت بە دەقی ئەم لاپەڕە پیشان دەدرێت
  • کارۆ
    06/02/2025 - 22:42

    سپاس بۆ هەوڵەکانتان. پلەتفۆرمێکی کارامەیە. هیوادارم کتێبخانە زانکۆکان لەم تەکنەلۆجییە باشە کەڵک وەرگرن.

    ناردنی وەڵام

نووسراوە پێشنیارکراوەکان