یادگار و هیوا

شێعر و پەخشانەکانی ئیبراهیم ئەحمەد ١٩٣٢-١٩٨١

گردآوری: ابراهیم احمد
چکیده :
ئەم دیوانه ئەم کتیبه به چەند قۆناغێک ئاماده کراوه و دواجار بەم شێوەیه خرایه بەردەستی خوێنەران. کارەکتەری ئیبراهیم ئەحمەد، کاریگەریی زۆری لەسەر بڵاوکردنەوەی نووسین و کاری ئەدەبیی ئەو داناوه، بەشێکیان بەناوی خوازراو یان نادیار و بێ ناو بلاوبوونەتەوه. چەند پسپۆڕ و دڵسوزێک، پێشتر بەشێکی بەرهەمەکانیان ساغ کردووەتەوه، رەحمەتیی ئومێد ئاشنا به هاوکاریی خاتوو هێرو ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندی به م. ئیبراهیمەوه کردووه و ڕۆژی ۱۹۹۳/۱۱/۱۳ نامەیەكیشی له لەندەنەوه بۆ ئاشنا ناردووه. دیوانه که سالی ١٩٩٦ چاپ کراوه هەروەها مامۆستا عومەر مارف بەرزنجی بەشێکی شێعرەکانی ساغ کردووەتەوه و ساڵی ۲۰۰۷ به هاوکاریی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک له چاپ دراوه. له پێناوی ئامادەکردنی ئەم دیوانەدا، بەدوای هەوڵەکانی ئەوان کەوتووین و ئەم ئەنجامەمان بەدەست هێناوه. شێعر و پەخشانەکان، ئەگەر مێژووی نووسینیان دياريكراو بوو بێت، بەپێی ئەو مێژووه دانراون، ئەگەرنا بەپێی مێژووی بڵاوبوونەوەیان ریز کراون و دوو شێعریش که مێژووی بڵاوبوونەوەیان دیار نیيه، له کوتاییدا دانراون بەشێک له شێعرەکان، چوارینەن بەهۆی پێوانەی لاپەڕەکان هەر نیوه بەیتێک دووکەرت کراوه. سەرچاوەی سەرەکیی زوربەی شێعرەکان دوزراونەتەوه و لەگەڵ هەردوو دیوانەکەی پێشتریشدا بەراورد کراون، که هەندێکیان لای هیچ کامێكیان تۆمار نەكراون. وەكوو: "هیوا و دڵداری"، "جەژنی ناکامی"، "کۆتری واشه لیداو" و "نامەی کوردێکی ئاواره بۆ برایەکی فەلەستینی". لەگەڵ چەند شێعرێکی وەرگیڕدراودا وەکوو: "تەنیا یەک بیر ئازارم ئەدا"، "کوردستان" و "آذار و آلام". لای ئاشنا چەند هۆنراوەیەکی وەکوو "چۆن ڕزگار ئەبین"، "من پێشمەرگەی کوردستانم"، "شەماڵ" و "گیانی مۆسیقا" هەیه که هەندێکیان مامۆستا به دەستخەتی خۆی بوی ناردووه. لای مامۆستا بەرزنجی یش تەنها شێعریک به ناونیشانی "جاش" هەیه جگە لەوەی هەندێ شێعر لای ئاشنا هەیه و لای بەرزنجی نییه و به پیچەوانەیشەوه. هەموو ئەمانه لەگەل شێعرەکاندا ئاماژەیان پێ كراوه. هەروەها ئومێد ئاشنا له سێپارەیەکدا پەخشانەکانی مامۆستای چاپ کردووەتەوه . بوار نوورەدین

یادداشت عمومی : کۆی بەرهەمەکانی ئیبراهیم ئەحمەد لە لایەن ڕێکخراوەی ئیبراهیم ئەحمەدەوە بە هەوڵی بوار نوورەدین لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە
فهرست مطالب : ناوەرۆک ئیبراهیم ئەحمەد- کورتەی ژیاننامه ................................... ل.٩ سوپاسنامه: ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن ................................... ل. 15 ئه م ديوانه ل. ...................................17 شێعری نووسراو: .................................. ل. 19 شێعری وەرگێڕدراو: .................................. ل. 109 پەخشان:.................................. ل. 143
برای دانلود کتاب‌ها باید عضو سایت باشید و وارد شوید

نظرات:
پاسخ به:
» تنها نظراتی نمایش داده خواهد شد که درباره محتوای این صفحه باشد.
نوع کتاب : دیوان شعر
فروست : بەرهەمەکانی ئیبراهیم ئەحمەد
سال نشر : 2021
تعداد صفحات : 163
ابعاد کتاب : وزیری
نشانه مولف : ء_....
زبان مدرک : کوردی
زبان اصلی : کوردی
پیوست کتاب