ژانی گەل
Author:
Ibrahim Ahmad
Abstract :
له نیسانی ١٩٥٦ دا، دەستم کرد به نووسینی ئەم داستانه. کۆسپی هەره گەورەی ڕێگەم ئەوه بوو چۆن وا بکەم له چنگ سانسۆری رژێمی نۆکەری و کۆنەپەرستی نووری سەعید ڕزگاری بکەم و بیگەیێنمه دەست خوێنەوارانی کوردی. بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم کۆسپەدا ڕێگا کۆنەکەم گرتەبەر ڕێگەی شوێنەونی و شاردنەوەی زەمین و زەمانی داستانەکه و دەرنەخستنی ناو و ڕەگەز و نەتەوەی قارەمانەکانی. بەڵام ئەوی ڕاست بێ تا من به کاوەخو لێ بوومەوه مەرگی شێخ مەحموودی گەوره و هەڵکوتانه نامەردانەکەی سەر میسری بەسەرداهات له تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ دا حکوومەت ئەویانی کرد به بەهانەی کوشتن و گرتنی خەڵکی سلێمانی و ئەمیشیانی کرده بەهانەی دامەزراندنەوەی حوکمی عورفی له سەرانسەری عیراقا، بۆ ڕاونان و گرتن و ئازاردانی ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران. منیش لە پریشکی ڕزگارم نەبوو. دوای گیرانی خۆم، ماڵەوە کەوتبوونە شاردنەوەی کەل و پەل و نووسین و کتێبەکانم، هەربەستەیەکیان لە شوێنێ شاردبووەوە و هەر باوڵەیان بۆ لایەک ڕەوانە کردبوو. کەزوڵم و زۆر نەختێ تەمی ڕەوییەوه و بەرەبەره کەوتمه وه سەروکاری شتەکانم، هەندێ نووسین و کتێبم هەر بۆ نەدۆزرایەوه. لام وایه ئەو کەسانەی لامان دانابوون ترس زۆری بۆ هێنابوون، سووتاندبوویان. لام وا بوو ئەم داستانەیش یەکێکه لەوانه. زۆر هەوڵم دا سەرله نوێ بینووسمەوه، بۆم نەکرا تا پێرار له ناکاو هاورێیەک باوڵێ کتێبی بۆ هێنامەوه، دیم داستانه بۆرینی تیایه.
بەینێ لەمەوبەر که بنەماڵەی ڕزگاری داوای داستانێکیان لێ کردم، دامنا کە بەپێی تەمەنیان بڵاویان بکەمەوه جگه لەو داستانەی له ١٩٣٤ دا نوسیبوومه و لام وایه جارێ کاتی بڵاوکردنەوەی نەهاتووه. نەک هەر ئەمه، واشم پەسند کرد که هیچ دەستکارییەکی ئەوتۆی نەکەم، که شێوەوتام و بۆن و بەرامەی سەردەمی نووسینەکەی لێ دوور خاتەوه. بۆیه وا وەكوو له ١٩٥٦ دا نووسراوه داستانی هیوا، یا ژانی گەل پێشکەش به خوێندەوارانی ڕزگاری ئەکەم. هیوام هەیه بە دڵیان بێ.
١٩٦٩/٦/٢٠
general note :
ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ١٩٦٩ دا لە گۆڤاری ڕزگاریدا بڵاوکروەتەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٧١ دا لە لایەن کەماڵ فوئادەوە لە سلێمانی لە چاپ دراوە.
لە ساڵی ٢٠٢١ یش بە هەوڵی بوار نوورەدین لە گەڵ هەموو بەرهەمەکانی ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکراوەتەوە.
Register before download
Comments:
Reply to:
ยป Only related comments will be shown
Book type :
Fiction
Publisher :
Ibrahim Ahmed Foundation
series :
بەرهەمەکانی ئیبراهیم ئەحمەد
publication year :
2021
page count :
255
retrieval number :
PK
author identifier :
A
document language :
کوردی
original language :
کوردی