شێوازی ڕانان (پێناسە)ی کتێب
ئەم نووسراوە بە کورتی باسی پێناسەی کتێب دەکات

گرنگی پێناسەی کتێب
ناساندن، پێناسە یان ڕانانی کتێب یەکێ لە قۆناغەکانی سووڕی کتێبە لە کۆمەڵگا. پێناسەی کتێب دەبێتە هۆی بینینی کتێب، بەردەنگەکان لە بڵاوبوونەوەی کتێبەکان ئاگادار دەکاتەوە. هانی خوێنەران دەدات بۆ ئاشنا بوون و وەدەست هێنانی کتێبەکان. هەروەها دانەران بە کۆمەڵگا دەناسێنی. یارمەتی ئابووری نووسەران و وەشانگەکان دەدات. دەبێتە هۆی سووری باشتری زانست و زانیاری لە نێوان کۆمەڵگادا. ژمارەی خوێنەران لە کۆمەڵگا زیاد دەکات.

بەم بۆنەوە هەندێک ڕێنوێنی گشتی سەبارەت بە نووسینی پێناسەی کتێب دەخەینە بەر سەرنجی نووسەران و ڕۆشنبیران.
ناساندنی کتێب دەبێ بە پێی ئەم چوار چێوە بێت:
١- دانانی ناسنامە کتێب (ناوی تەواوی بەدیهێنەران، تاریخی بڵاوکردنەوە، ناوی کتێب، شوینی بڵاوکردنەوە،- وەشانگە. پێداچوونەوەی چەندەمە؟)
٢- ناساندنی بەدیهێنەرانی کتێب (وەک ناوی کەسەکان و ڕۆڵەکانیان، بواری خوێندن، ئاستی خوێندن، شوێنەکانی خوێندن، شوێنی ئیش کردن، بەرهەمەکانی پێشووتر، ئەزموون و چالاکی پێشوو لە بواری ئەم کتێبەی ئێستە باس دەکرێ)
٣- پێناسەی ئەم کتێبە (پێکهاتەی جەستەیی کتێبەکە چۆنە؟ چەند لاپەڕەیە؟ بەردەنگەکانی ئەم کتێبە کێن؟ چ سوودێکی لێ دەبینن؟ چەند بەشە؟
هەر بەشێک باسی چی دەکات؟ تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبە چییە؟
٤- پێشنیارت بۆ خوێنەران چییە؟ چ کتێبگەلێکی تر پێشنیار دەکەی لەگەڵ ئەم کتێبەدا بخوێنرێتەوە؟
٤- پێشنیارت بۆ خوێنەران چییە؟ چ کتێبگەلێکی تر پێشنیار دەکەی لەگەڵ ئەم کتێبەدا بخوێنرێتەوە؟
هەرکام لەو بەشانە لە پاراگرافێکی جیاوازدا دەنووسرێت.
سەرنج: گەر بۆ پێناسەی ئەو بەرهەمە لە سەرچاوەی تر کەڵک وەر دەگرن دەبێ بە پێی ستایلی APA، ئەو سەرچاوانە لە کۆتایی نووسراوەکەدا لیست بکرێت.
ڕاکان:
وەڵام بە:
» بەس ڕا و بۆچونی سەبارەت بە دەقی ئەم لاپەڕە پیشان دەدرێت
-
دلێر
06/02/2025 - 23:30
سپاس بۆ ڕێنوێنییەکەتان.
ناردنی وەڵام
ئایا ئێوە پێناسەی کتێب بڵاو دەکەنەوە؟ چۆن بۆتانی بنێرم؟
-
کتێبخانە
06/02/2025 - 23:35
سڵام کاک دلێر
ناردنی وەڵام
سپاس بۆ پەیامەکەت. بەڵی ئێمە بە شێوەی ئەلکترۆنی پێناسەی کتێب بڵاو دەکەینەوە. بە مەرجێک چوارچێوەکانتان لە بەرچاو گرتبێت. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن فایلەکانتان بە دوو شێوەی Word و pdf لە ڕێگەی ئیمەیلی smhsne1@gamil.com بۆمان ڕەوانە بفەرمون.
-
کتێبخانە