ئەم زانۆکەدانە بە ئامانجی کۆکردنەوە، پۆلێنکردن و بەردەست خستنی کتێبە کوردییەکان دانراوە. لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە خوێنەران، لێکۆڵەران و نووسەران یارمەتی دەدرێن بە ساناترین و خێراترین کات سەرچاوەی پەیوەندیدار بدۆزنەوە. لە ڕیگەی ئەم داتابەیسەوە ئەم ئامانجانەی خوارێ دێتە دی:
١- دەزانین بەرهەمەکانی وەشانگەیەکی تایبەت تا ئێستا کامەن.
٢- دەزانین یەک دانەر (نووسەر، وەرگێر یان لێکۆڵەر) چ بەرهەمگەلێکی داناوە.
٣- دەزانین چ کتێبگەلێک سەبارەت بە بابەتێک نووسراوە و بڵاوکراوەتەو.
٤-چ کاەسانێک لە نووسینی بەرهەمێکدا هاوکارییان کردووە.
٥- یەک نووسەر تا ئێستە لەگەڵ چ کەسانێک هاوکاری کردووە.
٦- دوای گەڕان و دۆزیینەوەی کتێبێک، کتێبە هاوبابەتەکانی کامەن.

ئەم زانۆکەدانە بۆ یەکگرتن و یەکپارچەکردنی کتێبی کوردی دانراوە.
ئێوەش دەتوانن لەم ئەرکە گرنگە هاوکار بن.



ئەم زانۆکەدانە وەک پلاتفۆرمێکی لێهاتوو بۆ هەموو جۆرە کتێبخانەێک سوودمەندە. 
زانکۆکان،ڕێکخراوە کولتوورییەکان، موزەکان، کتێبخانەکان، وەشانگەکان، کتێبفرۆشییەکان و هەموو کەسانی پەیوەندیدار
دەتوانن 
بۆ زانیاری زیاتر لە ڕێگەی بەشی پەیوەندییەوە (https://kteb.kurdref.info/ContactUs ) پەیام بنێرن.